Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:48

بوفۆن بووه‌ گۆڵپارێزی پاریسییه‌کان

یه‌كه‌مجاره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی بیانی یاری بكات
کوردستان TV
100%


گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤانتوسی ئیتاڵی، جانلویجی بوفۆن دوای ١٧ ساڵ له‌ یاریكردن بۆ یانه‌كه‌ی، دواجار خانمه‌پیره‌كه‌ی به‌جێهێشت و رووی له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد.
یانه‌ی یوڤانتوس، له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی جێهێشتنی گۆڵپارێزه‌ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵییه‌كه‌ی بۆ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌.
بوفۆن كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی بیانی یاری بكات، له‌ لێدوانێكیدا گوتی: "ئامانجه‌كانی پاریس سانجێرمان ده‌زانم. به‌هه‌موو وزه‌م یاری ده‌كه‌م بۆ بردنه‌وه‌. یارمه‌تی یانه‌ نوێیه‌كه‌م ده‌ده‌م تا ئامانجه‌كان بهێنینه‌ دی".
بۆفۆن له‌گه‌ڵ خانمه‌ پیره‌كه‌ ٦٥٦ یاری ئه‌نجامداوه‌ و نۆ جاریش خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌ - AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.