Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:13

تەقینەوەیەک لە منبج 23 کەسی کرده‌ قوربانی

خۆپیشاندانێکی کردووەتە ئامانج، کە دژی چوونی سوپای تورکیا
کوردستان TV
#12
100%


تەقینەوەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 5/7/2018 لە منبج رووی داوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.

بەپێی زانیاری میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان لەو تەقینەوەیەدا كە بەهۆی بۆمبێكەوە بووە، هاووڵاتییەكی سڤیل كوژراوە و 22ی دیكەش بریندار بوون، كە برینی بەشێك لە بریندارەكان قورسە.

میدیاکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بڵاویان کردووەتەوە، کە تەقینەوەکە خۆپیشاندانێکی کردووەتە ئامانج، کە دژی چوونی سوپای تورکیا بۆ ناو شارۆچکەکە، بەڕێوە دەچوو.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.