Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:01

بەهۆى خواردنی فەلافلەوە 24 که‌س له‌ پارێزگاى دیاله‌ ژەهراوی بوون

بەوهۆیەوە پێنج خواردنگە له‌و پارێزگایه‌ داخران
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنج شەممە 5/7/2018، بەهۆى خواردنی فەلافلەوە 24 كه‌س له‌ پارێزگاى دیاله‌ ژەهراوی بوون و بەوهۆیەشەوە پێنج خواردنگە له‌و پارێزگایه‌ داخران.

سەرچاوەیه‌ك له‌پارێزگاى دیاله‌ به‌ رۆژنامه‌وانانى راگه‌یاند" ئەمرۆ پێنج شەممە لە ناحیەی بەهرەزی سەربە پارێزگای دیالە بەهۆی خواردنی فەلافلەوە 24 كه‌س  ژەهراوی بوون.

دواتر بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ده‌ستى به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كردو به‌هۆیه‌وه‌ پێنج خواردنگەى داخست ، هه‌روه‌ها تووشبووەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاره‌سه‌ر پێویست و ده‌ستنیشانكردنى هۆكارى ژه‌هراویبونى 24 كه‌سه‌كه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.