Erbil 19°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:24

به‌ وێنه‌ .. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما شێره‌که‌ی به‌سرای ناچارکرد خۆی بخاته‌ نێو به‌رمیلێکی ئاو

له‌ دوو رۆژی رابردوودا
کوردستان TV
100%

له‌ دوو رۆژی رابردوودا پله‌كانی گه‌رما له‌به‌سرا به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، هاوكات بڕانی ته‌زووی كاره‌باش، هاووڵاتیانی تووشی كێشه‌و گرفت كردووه‌.

هه‌روه‌ها دارستانه‌كان و باخچه‌كانی ئاژه‌ڵانیش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بێ به‌ش نه‌بوون، كار گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی شێره‌كه‌ی باخچه‌ی زوبێر له‌ پارێزگای به‌سرا، خۆی بخاته‌ نێو به‌رمیلێكی ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ی.

ktv

شایانی باسه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق گه‌یشته‌ 50 پله‌ی گه‌رمی ،هاوكات له‌ شاری عه‌ماره‌ پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته‌ 51 پله‌ و به‌ گه‌رمترین شوێنی جیهان له‌قه‌ڵه‌م درا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.