ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5 ى ته‌موزی 2018 ، ڕائید فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری شه‌ش مانگى ڕابردووى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆى له‌سنوره‌كه ڕاگه‌یاند .
فازڵ حاجی ڕایگه‌یاند : له‌شه‌ش مانگى ڕابردوو 602 ڕووداوی هاتووچۆ له‌سنوری هه‌ولێر ڕوویانداوه ، به‌هۆی ڕووداوه‌كانه‌وه 92 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه
گوته‌بێژى هاتوو چۆى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، له‌ساڵى 2018 تا ئێستا 21 هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێل هاتونه‌ته هه‌رێمى كوردستان ، جیاواز له‌ساڵى پار نزیكه‌ى 40 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاتبوون كه‌ئه‌مه‌ش ڕێژه‌كه‌ی كه‌متره له‌چاو ساڵى ڕابردوو
فازڵ حاجی له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌م ئامارانه‌شى ڕاگه‌یاند كه‌له‌شه‌ش مانگى ڕابردوو تۆمار كراون به‌م شێوه‌یه :
سەرپێچی لە كامێرا ١٠٨ هەزار سەرپێچی تۆماركراون و كامێراكانیش ٧٥ هەزار سەرپێچی تۆماركراون ، ٦٠٢ ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون ، ئه‌مه‌ش بووه‌ه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى 92 هاوڵاتی گیان له‌ده‌ست بده‌ن ، ٥٤٢ كەسیش برینداربوون و ١٤٢ ڕووداویش بەهۆی ماتۆڕسكیلەكان بووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.