له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رجه‌كانی كاركردن، له‌شاری سلێمانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ؛ له‌ئه‌نجامی به‌دواد‌اچونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان، ده‌ركه‌وتوه كه یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت.
وتی؛ به‌پێی رێنماییه ته‌دروستیه‌كان هه‌ر خۆراكێك ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت شیاوی خواردن نیه، له‌كاتی به‌كارهێنانیشدا زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی له پێكهاته‌كه‌یدا، گۆران قادر زیانی ده‌رمانی چه‌ند به‌رامبه‌ر كرده‌وه و ووتیشی؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌رمان كه له‌ماده‌ی كیمیایی دروست ده‌كرێت زیانه‌كه‌ی چه‌نده و چه‌ند به‌رامبه‌ره بۆ نه‌خۆش ؟
راشیگه‌یاند؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و پێشنیاری لیژنه‌ی باڵای قائمقامیه‌ت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌مڕۆ 2018.7.5 داخراوه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌به سه‌ردانی ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌ندامه‌كانی له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواره‌كانی خۆیان پێك هاتوون كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابوری، چاودێری بازرگانی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان ده‌كه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.