هۆگر شاڵی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا به كوردستانی تیڤی راگه‌یاند: هاووڵاتی سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له دانانی سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م سیسته‌مه واده‌كات به فیرۆدانی كاره‌با كه‌م بكاته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت، چونكه ئه‌م سیسته‌مه له نێو ماڵه‌كان نابه‌سترێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر راگره‌كانی كاره‌با ده‌به‌سترێت.
گوتیشی: سیسته‌مه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ده‌ستكاری تێدا بكرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش ده‌توانرێت به‌و سیسته‌مه كۆنترۆڵی محاویله‌كان و بار زۆری بكرێت.له هه‌مانكاتیشدا دانانی ئه‌و سیسته‌مه هیچ زیاده نرخێك ناخاته سه‌ر كرێی كاره‌بای هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.