سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و كاسۆمی موریاسۆ، كونسولی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا باڵیۆزی ژاپۆن كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیرى له كار و چالاكییه‌كانی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا و جه‌ختى له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیوای كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كورستان ئه‌نجامی داون كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و له كاری نوێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه و هیوای خواست له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی هاكارییاندا بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت تاكو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.