له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان هێزێك له پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ ، به‌رگری و فریاكه‌وتن به‌هاوبه‌شى پێك هێنرا به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى جام ڕه‌ش و بێ تابلۆ و چه‌كى بێ مۆڵه‌ت
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه به‌م شێوه‌یه :
دوای ئەوەی بەفەرمانی وەزارەتی ناخۆ لیژنەیەک لەپۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆو بەرگری وفریاکەوتن پێک هێنراو کاری ئەم لیژنەیە لێ پرسینەوە دەبێت لەئۆتۆمبێلی جام ڕەش و پەردەو لەزگەی ڕەش هەروەها دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێڵانەدا دەگیرێت کە بێ تابلۆ‌و بێ ئەوەلیاتن هەروەها ئەم لیژنەیە دەست بەسەر چەکیی بێ مۆڵەتدا دەگریت کەکەسانێک هەڵیان گرتووە .
پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەم لیژنەیە بێ چاوپۆشی هەرشۆفێریک سەربەهەرلایەنێک بێت و پێشێلی ڕێنمایەکانی کردبێت دەستگیر دەکریت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت . نیوەڕۆی ڕۆژى چوارشەمە و شه‌وی رابڕدوو ، لەدەروازەکانی قەزای کەلارو لەنێو قەزاکە بازگەی کاتیان دانا‌و هەرئۆتۆمبێلێک ئەوکەرەستانەی سەرەوەی پێوەبوو لێکرانەوەو دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا . ئەم چالاکیانە تاماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت .
له‌كۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەم لێپرسینەوانە پێشتر هەبوە بەڵام لەئێستادا چڕترکراوەتەوەو بەبێ چاوپۆشی لێپرسینەوە لەهەموو کەسێک دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.