به‌هۆی ده‌رنه‌چونی توتنه‌كه‌ی له پشكنین و نه‌بونی مۆڵه‌ت، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی جگه‌ره له سلێمانی داده‌خرێت.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به ماڵپه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه له‌هه‌بونی كارگه‌یه‌كی جگه‌ره‌ی نایاسایی ئاگاداركراینه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و توتنه‌ی له دروستكردنی جگه‌ره‌كانیدا به‌كاری ده‌هێنێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌كراوه، به‌پێی تایبه‌ت مه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی نیه.
ڕاشیگه‌یاند: پیشه‌سازی دروستكردنی جگه‌ره، پێویستی به كارگه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه و ئه‌و توتنه‌شی به‌كارده‌هێنرێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگنی حكومه‌تی عێراق بێت، نه‌ك شوێنێك و چه‌ند كه‌سێك به ده‌ست و به‌ده‌ر له هه‌بونی مه‌رجه‌كانی كاركردن جگه‌ره بپێچنه‌وه.
هه‌روه‌ك ڕاشیگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی شوێنه‌كه دراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه جێبه‌جێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.