دوو كه‌س به تۆمه‌تی دزینی 6 ملیۆن دینار له قه‌زای پشده‌ر ده‌ستگیركران، كه بڕێكی ئه‌و پاره دزراوه‌یان له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه حه‌شار دابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیه‌ك توانیان دوو گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی دزینی 6 ملیۆن دینار ده‌ستگیر بكه‌ن و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا كه به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان پاره‌كه‌یان دزیووه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر توانیویانه دوو ملیۆن دینار بدۆزنه‌وه كه به‌شێكی ئه‌و پاره‌یان له‌ناو مزگه‌وت شاردبۆوه،
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوای لێكۆڵینه‌وه به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 443 هه‌ردوو تاوانباره‌كه به‌ند كران. و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.