Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:43

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئیسرائیلی هه‌ژاند

به‌ گوڕی 4،5 پله‌
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیسرائیلی هه‌ژاندووه‌و ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش كه‌ گوڕه‌كه‌ی 4،5 پله‌ بووه‌ نزیك به‌ ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه‌ بووه‌ و زیانی گیانی و ماددیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل، هه‌ستیپێكراوه‌ و له‌نێو خه‌ڵكدا بووه‌ته‌ هۆی ترس و دڵه‌راوكێ.

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ گوڕی 4،1 ئیسرائیلی هه‌ژاندووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.