Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:54

کەسێک بەتۆمەتی فڕێدانی مریشکی مرداربوو دەستگیر کرا

نزیكەی سێ هه‌زار مریشكی فڕێدابووە ئاوی زەڵم
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیس ‌و ئاسایشی خورماڵ خاوەنی كیڵگەیەكی پەلەوەریان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە فڕێدانی سێ هەزار مریشكی مردارەوەبوو بۆ ناو ئاوی زەڵم.

بەپێی راگەیەنراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە درێژەی لێكۆڵینەوەكان لەسەر فڕێدانی ئەو مریشكە مردارەوەبووانە، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی خورماڵ كەسێكیان لە سنورەكە دەستگیر كردووە كە خاوەنی  كێڵگەی بەخێوكردنی پەلەوەرە لە سنوری ناحیەی خورماڵ.

بەپێی راگەیەنراوەكە، نموونەی یەكێك لەو مریشكانە براوەتە تاقیگەو بەوهۆیەشەوە توانراوە خاوەنی كێڵگەكە بدۆزنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووه‌: لەپاش ئەوەی یە كێك لە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكانی سنوری ناحیەی خوڕماڵ كە نزیكەی سێ هه‌زار مریشكی مردارەوەبووی فڕێدابووە ڕێڕەوی ئاوی زەڵم ، لێژنەیەكی تایبەت و پەیوەندیدار لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە پێكهێنرا، لەدوای بە دواداچوون توانراتاوانبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لە دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە ڕەوانەی دادگا كراو بەبڕیاری پارێزگار ئەم سزایانەی بەسەردا بسەپێنرێت :

1-دەست بەسەركردنی تاوانبارلەلایەن هێزەكانی ئاسایش وپۆلیسەوە
2-سزادانی كەسی ناوبراو بە بڕە پارەی یاری كراوی كە لەلایەن دادگاوە دیاری كراوە
3-وەرگرتنەوەی مۆڵەتی كێڵگە پەلەوەرییەكە لەتاوانبار
4-پاكردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی زەڵم لەلایەن كەسی تاوانبارەوە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.