نووسەری بەناوبانگی ئەمریكی ( ئەرنست میلەر هەمنگوای ) لە 21 ی یۆلیۆی ساڵی 1899 ی زاینی لە ولایەتی ئەلینوی ئەمریكا لە باوكێكی دكتۆری ڕاوچی و دایكێكی موسیقی لە دایك بووە .
لە ساڵی 1909 كاتێ هەمەنگوای بچووك بووە باوكی تفەنگی ڕاوی بۆ كڕیوە تا وەكو خۆی فێری ڕاو و ڕاوشكار بێت هەر ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە سەری تێدا بچێ و 57 ساڵ بهر له ئێستا و لە ساڵی 1961 خۆی پێ لە ناو ببات .
ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چیرۆكنووسە ناودارە بەهۆی زیرەكی و بلیمەتی خۆیەوە بوە خاوەنی چەندین خەڵاتی مێژوویی و گرانبەها ، لەوانە لە ساڵی 1953 خەڵاتی (بولیتزی) ئەمریكی لە بواری ڕۆژنامەگەری وەرگرت، هەروەها لە ساڵی 1954 لە بواری ئەدەبدا خەڵاتی نوبڵی پێ بەخشرا .
هەمنگوای لە ژیانی ئەدەبیدا خاوەنی زۆر بەرهەم و شاكاری بەناوبانگی وەك ( وداعا للسلاح ، الشیخ و البحر ، سیول الربیع ، ان تملك و الا تملك) و چەندین بەرهەمی دیكەیە كە زۆربەیان بۆ زمانەكانی دیكە وەرگێردراون ، ئهم پیاوه هەر زوو دەستی بە كاری ڕۆژنامەنووسی كرد و ساڵی 1918 وەك ڕۆژنامەنووسێكی گەنج لە ڕۆژنامەی (كنساس ستار ) خۆی دۆزیەوە، دواتر لە ساڵی 1921 بوە پەیامنێری ڕۆژنامەی (تورنتو ستار ) هەر لەو كارەوەش ئەزموونێكی دەوڵەمەندی وەرگرت كە دەست بداتە نووسین و چیرۆك و ببێت بهم بلیمهته .
زۆر وێستگەی زیندوو لە ژیانی ئەو كەڵە مرۆڤەدا هەبوو كەچی ژیانی بە خۆ كوشتن كۆتایی هات وەك باوك و مامم و خوشكەكانی، چونكە ئەوانیش بەو شێوەیە بەرەو مەرگ چوون و ئەو جۆرە مردنەیان هەڵبژارد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.