له سینه‌مای جنیسیس له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ، بۆ یه‌كه‌مجار فیلمی 16/3 نمایشده‌كرێت كه باس له كیمیا بارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات .
ئه‌م فیلمه كارێكی درامی و مێژووییه ، له لایه‌ن كۆمپانیای " بابیلۆن " به‌رهه‌مهاتووه و هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری ناسراوی به‌ریتانی " دانی دارین و پۆل جی لین " كاری ده‌رهێنانیان بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجامداوه و هه‌ریه‌ك له " ریتشیل ماركیز و دانی دارین " رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كه ده‌بینن .
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی فیلمی 16/3 باسكردنه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ، به‌ڵام چه‌ندین رووداوی دیكه‌ی وه‌ك " خۆشه‌ویستی ، زیندان ، تیرۆر و سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات " له خۆ ده‌گرێت .
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه به ناوی " ئاریان " ناونراوه كه له ته‌مه‌نێكی زۆر بچوك له خانه‌واده‌كه‌ی داده‌برێت و به‌ره‌و به‌ریتانیا سه‌فه‌ر ده‌كات |و دواتر ده‌ست ده‌كات به‌كاركردن ، به‌ڵام له ماوه‌ی كاركردنیدا روو به رووی ژماره‌یك كێشه و گرفت ده‌بێته‌وه ، پارێزه‌رێكی ئافره‌ت به ناوی " هیلین" بۆ رزگاركردنی " ئاریان " له یه‌كێك له كێشه‌كانی پارێزگاری لیده‌كات .
دوای ئه‌وه په‌وه‌ندی هه‌ریه‌ك له هێلین و ئاریان به‌هێز ده‌بێت و دواجار بریار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.