Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:38

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رماوه‌ سبه‌ى له‌ پارێزگایه‌کى عێراق کرایه‌ پشوو

پلەكانی گەرما بۆ سه‌رووى 50 پلەی سەدی به‌رزده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ میسان سبەینێ  5/7/2018ى كردە پشوو لە تەواوی‌ دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكەدا.

ئەمەش دوای ئەوە هات، كە شەپولێكی گەرمای بەهێز رووی لە پارێزگاكانی عێراق كردووە و بەپێی زانیاریی كەشناسیش پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەو شەپۆله‌ گەرمایەی لەرۆژی دوو شەممەوە رووی لە تەواوی ناوچەکانی عێراق کردووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیانراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەش ھاتووە" لە ھەندێک ناوچەی باشوری وڵاتدا پلەی گەرما 50 پلەی سەدی دەبێت و رۆژی ھەینیش دەگاتە 51 پلەی سەدی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.