Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:56

یاریده‌ده‌رێکی موقته‌دا سه‌در کوژرا

سه‌ركرده‌ له‌ گرووپی سه‌رایا سه‌لام-ی سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی
کوردستان TV
100%

چه‌ند چه‌كدارێك له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌شاری كوفه‌ ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر یاریده‌ده‌رێكی موقته‌دا سه‌درو كوشتییان.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری به‌غداد پۆست ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 4-7-2018 شه‌وقی حه‌داد، یاریده‌ده‌ری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درو سه‌ركرده‌ له‌ گرووپی سه‌رایا سه‌لام-ی سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ له‌ شاری كوفه‌ی سه‌ر پارێزگای نه‌جه‌ف  له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌رو كوژراوه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ لیستی سائیرون به‌شداری كردوو توانی 54 كورسی په‌رله‌مانی عیچراق به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ، له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی دیكه‌، حكومه‌تی تازه‌ی عێراق پێك بهێنێ، به‌ پێی چاودێرانی سیاسیش پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ند ئاسان نییه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.