له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ، ئاماری شه‌ش مانگى رابردووی ڕووداو قوربانیه‌كانى هاتوچۆی به‌م شێوه‌یه ڕاگه یاند .
له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نه‌قیب ( کارزان مجید ) به ڕێوه به ری به شی ڕاگه یاندنی هاتوچۆی گه رمیان ڕایگه‌یاند ، ئه مساڵ له چاو ساڵی پار ( ١٥ ) هاوڵاتی که متر گیانی له ده ستداوه ، له كاتیكدا له شه ش مانگی ساڵی پار ( ٢٧ )هاوڵاتی گیانی له ده ست داوه ، له شه ش مانگی ئه مساڵ ڕووداوه‌كان که مبووه ته وه بۆ ( ١٢ )هاوڵاتی
هه ر له میانی کۆنگره ڕۆژنامه وانیه که به ڕێوه به ری به شی ڕاگه یاندنی هاتوچۆی گه رمیان ڕاشیگه‌یاند ، به ناوی به ڕێوه به ر و سه رجه م ئه فسه ران و کارمندانهوه سوپاسی شۆفێرانی سنوری گه رمیانی ده‌كه‌ین ، که له ماوه ی شه ش مانگی ڕابردوو زۆرترین کات پابه ند بوون به ڕێنمایه کانی هاتوچۆ و سه رکێشی و سه رپێچیه کانیش به ڕێژه ی سه دا په نجا که میان کردووه که له ئه نجامدا که مترین هاوڵاتی بووته قوربانی .
هاتوچۆی گه رمیان ڕاشیگه‌یاند ، له سه ره تای هه موو ساڵێک پلانی تۆکمه ی هاتوچۆی داده نرێت له پێناو سه‌لامه تی هاولاتیان و فه راهه م کردنی هاتوچۆیه کی سه‌لامه ت خوازانه بۆ هاوڵاتیان که شه و ڕۆژ له سه رشه قامه کان به بێ گوێدانه به رز بوونه وه ی پله کانی گه رما له خزمه‌تی سه رجه م به کارهێنه رانی شه قامدان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.