شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه: قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه كه بریتی بوو له تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان، بۆ قۆناغێكی دیكه ده‌ڕۆین كه هه‌م وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانه و هه‌م كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه به رووی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بتوانن سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له هه‌بوونی ناوه‌كانیان كه ئه‌مه له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و دهۆك، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژماره بۆ قه‌واره‌كان كه له ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران په‌سه‌ند كراوه.
ده‌شڵێت: تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ته‌واوبووه و له ژێر چاپكردندایه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هاووڵاتییانی سنووری مادده‌ی ١٤٠ مافی به‌شداریكردنییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه و له‌مباره‌یه‌وه شۆڕش حه‌سه‌ن گوتی: "تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ته‌واو بووه و، ئێستا له ژێر چاپكردنه، دواتر دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كاندا. ئه‌و تۆماره زیاتر له شه‌ش مانگ كاری له‌سه‌ر كراوه و، ناوی مردووانی تیادا ده‌رهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری مادده‌ی ١٤٠ دیاریكراون، چونكه به‌پێی یاسا ناتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
شۆرش حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له تۆماره نوێیه‌كه‌دا نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ناو سڕاونه‌ته‌وه كه ناوی مردووان و ناوی دووباره بووه.
گوتیشی: پێداویستییه لۆجیستییه‌كانی وه‌ك، سندووق و كابینه‌ی ده‌نگدان هه‌یه، فۆڕمی ده‌نگدانیش ئاماده‌كراوه و ته‌نیا ماوه چاپ بكرێت.
له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، شۆڕش حه‌سه‌ن گوتی: تا ئێستا به فه‌رمی بانگهێشت نه‌كراوین به‌ڵام بۆ دوو ته‌وه‌ر بانگهێشت ده‌كرێین، یه‌كێكیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان و دووه‌میان بۆ تۆماری ناوی ده‌نگده‌رانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆی كه بڕیاره له ٣٠ ئه‌یلوولی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌گه‌ری دواخستنی پڕۆسه‌كه، شۆڕش حه‌سه‌ن گوتی: هیچ لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه كه پڕۆسه‌كه دوابخرێت و ئێمه‌ش وه‌ك بریارمانداوه له هه‌مان رۆژدا كه ده‌كاته ٣٠ـی ئه‌یلوول، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.