به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی مه‌سعود بارزانی ،سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر ئه‌فرام عیسا یوسف بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێیخۆشبێت كردووه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان..
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی ئاكادیمی و نیشتیمانپه‌روه‌ر پڕۆفیسۆر (ئه‌فرام عیسا یوسف)ـمان بیست. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.
له‌خودای گه‌وره داواكارم سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و ڕۆحی پڕۆفیسۆر ئه‌فرام شاد بێت.
مسعود بارزانی
3ـی 7ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.