بریار وایه له مانگی 12ی ئه‌مساڵدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان فێستیڤاڵی میدیایی و میراتی فه‌رهه‌نگی و پێشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئانوساتی تۆماركردنی جیهانی هه‌ورامان به‌رێوه‌بچێت .
ئه‌م فێستیڤاڵه له 3 به‌شی پیشه‌ی ده‌ستی ، میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری و به‌شی تایبه‌تی ده‌لاقه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان و تۆماری جیهانییه‌كی به‌رێوه‌ده‌چێت ، رۆژنامه‌نووسان هه‌ر هه‌موویان ده‌توانن له به‌شه‌كانی " هه‌اڵ ،راپۆرت ، یادداشت ، لێكدانه‌وه ، گفتوگۆ ، وێنه، كاریكاتێر و گرافیك " به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا بكه‌ن .
به مه‌به‌ستی دروستكردنی كێبركێیه‌كی ته‌ندروست و په‌ره‌دان به كه‌رتی گه‌شتیاری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، پۆسته‌ر و بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه ،له به‌شه‌كانی " وتار ،سه‌روتار ، وێنه‌ی میدیایی ، لێكدانه‌وه ، هه‌واڵ ، مانشێت ، گرافیك و دیزاین ، گفتوگۆ ، راپۆرت و كاریكاتێر " كه به‌شی پرۆفیشناڵی فێستیڤاڵه‌كه‌ن كێبركێ ئه‌نجامده‌درێن .
له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شێکی تایبه‌ت هەیە کە بریتییه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ناوه‌رۆکی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیارییان هه‌یه و پشتیوانی له که‌لوپه‌لی ناوخۆیی و به تایبه‌ت به‌رهه‌می ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌کەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.