Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:28

فیستیڤاڵی شانۆیی پریڤات لە هامبورگ ساز کرا

9 شانۆکار وەک لیژنەی دادوەر کاردەکەن بۆ فێستیڤاڵەکە
کوردستان TV
100%

فیستیڤاڵی شانۆیی پریڤات، فیستیڤاڵێکی ساڵانەیە،9 شانۆکار وەک لیژنەی دادوەر کاردەکەن بۆ فێستیڤاڵەکە. بەشداربوانی فێستیڤاڵ لە شارەکانی ئەڵمانیاوەن. 

ماڵەشانۆییەکان خۆیان ئارەزووی بەشداربوون دەنێرن و فۆرمولاری بەشداربوون پڕدەکەنەوە و دەینێرن بۆ بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ. لیژنەی داوەر دابەشدەبن و سەفەر دەکەن بۆ سەیری نمایشەکان.

 لەکۆتاییدا شانۆبراوەکان بەشداری فێستڤاڵەکە دەکەن. لە ڕاستیدا ئەمە دووهەم شانۆنامەیە کە من بەشدار بم تێیدا و ماڵەشانۆییەکان خۆیان ناونووس بکەن بۆ بەشداریکردن. خۆشبەختانە ئەم ساڵ بە شانۆنامەی حەوت خولەک توانیم شانسی بەشداربوونم هەبێت.

(فرمێسک مستەفا) دەڵێت: ژمارەی شانۆنامە براوەکانی بەشداربووی ئەمساڵ، ١٢ ماڵی شانۆین. سێ دانەیان لە هەرێمی بادن ڤورتن بێرگەوەیە کە هەرسێکیان لە شاری شتوتگارتن. ماڵی شانۆیی شتوتگارت. ماڵێ شانۆی ستۆدیۆ تێئاتەر، لەگەڵ فۆروم کلتوە تێئاتەر.
بەشداربووان بەسەر سێ خانەی شانۆیدا دابەش دەبن. 

نمایشە براوەکانیش پێویستە سەربەیەکێک لەو خانانە بن. هەر سێ کەس لە داوەر خانەیەک لەو نمایشانە دەگرنە ئەستۆ. وەک نمایشی دراما. 
نمایشی کۆمیدی، نمایشی کلاسیکی هاوچەرخ. شانۆ نامەکەی ئێمە سەر بە خانەی نمایشی دراما بوو.
براوەی ئەمساڵ خەڵاتی ( مۆنیکا بلایبترۆی) وەردەگرێت. 
مۆنیکا بلایبترۆیە، ئەو ژنە شانۆکارەیە، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ئاڵتونییە، وەک ئەکتەر لە فیلم و تیڤی و شانۆدا، هەروەها وەک پرۆفیسۆری شانۆ لەچەندین زانکۆی بەرلین و هامبورگ وانەبێژبووە، خاوەنی چەند کتێبێکیشە. ئەم خانمە ساڵی ١٩٤٤ لە ڤینا لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٩ لە هامبورگ لەتەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سینگەوە ماڵئاوایی لە دونیای هونەری شانۆ دەکات.

شانۆی براوە،جگه‌ لە لیژنەی داوەر، بینەریش ڕۆڵی داوەر دەبینێت و مافی ئەوەی هەیە نمرەی خۆی بداتە نمایشەکان.
 
سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.