له وڵاتی به‌لجیكا مندالێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ به ناوی " لاورێنت سیمۆنس " خوێندنی شه‌ش ساڵی ناوه‌ندی دواناوه‌ندی به یه‌ك ساڵ و نێو ته‌واو كردووه و ئێستاش راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ست به خوێندی زانكۆ بكات .
سیمۆنس بۆ رادیۆی " RTBF " ئاشكرایكردووه ، كه زۆر حه‌ز له وانه‌ی بیركاری ده‌كات ،پێش ئیسَتا ئاواتی ده‌خواست ببێت به پزیشك یا كه‌شتیوانی ئاسمانی ، به‌ڵام له ئێستادا خولیای ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر له بواره‌كانی په‌یوه‌ند دار به كۆمپیوته‌ر كار بكات .
سیمۆنسی ته‌مه‌ن 8 ساڵ دوای ده‌رچوونی له قۆناغی دواناوه‌ندی ، ته‌نیا له دوای 2 مانگی پشووی هاویندا ، ده‌توانێت ده‌ست به خوێنی قۆناغی زانكۆ بكات .
جێی باسه ، ئاستی به‌ركه‌وتی ژیری "IQ " ی لاورێنت سیمۆنس " 145 " نمره‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.