Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:47

گڕگرتنی کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دهۆک ئاشکرا ده‌بێت

لیوا به‌هجه‌ت: هیچ مەترسییەک نەماوە و دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە
کوردستان TV
#7
100%

 

کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگای لەشکری رۆژ لە پارێزگای دهۆک گری گرت، و فەرماندەیەکی زێرەڤانیش پێیوایە تەقینەوەکە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە. لەبارەی زیانەکانیشەوە گوتی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

لەبارەی زیانەکانیشەوە گوتی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

لیوا بەهجەت، فەرماندە لە هێزەکانی زێرەڤانی لەبارەی رووداوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە بارەگای لەشکری رۆژ لە مەفەرقی ئالوکا کۆنتینەرێکی چەک و تەقەمەنی ئاگری تێبەربوو، پێمانوایە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە.

لیوا بەهجەت دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی، کە پێمانوایە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو کۆگایەی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بکۆڵێتەوە، کاتێکیش هۆکارەکەی زانرا بۆ راگەیاندنەکانی رووندەکەیەنەوە، چونکە ئێستا دەستپێکی رووداوەکەیەو ناتوانین وردەکاری تەواو بدەین.

لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەی کۆگاکە، فەرماندەکەی زێرەڤانی لە پارێزگای دهۆک گوتی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، هیچ مەترسییەک نەماوە و دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رۆڵێکی باشیان بینی و دەستخۆشیان لێدەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.