Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:52

یه‌کێتى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ که‌رکوک ده‌کات

يه‌كێتی له‌ كه‌ركووك سه‌عاتی سفر بۆ خۆپیشاندان داناوه‌
کوردستان TV
100%

مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە ژمارەی دەنگەكانی كورد چەندین بەڵگەی رادەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووە و هۆشداریش دەدات كە ئەگەری بەڵگەكانیان لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا خۆپیشاندانی جەماوەریی لە كەركوك ئەنجام دەدن.

فه‌خره‌دین كه‌ركوكی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ماڵپەری فەرمی یەكێتی راگەیاند" له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و راستی دروستی ده‌نگه‌كانی كورد له‌ كه‌ركوك چه‌ندین به‌ڵگه‌مان داوه‌ته‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و چاوه‌ڕوانین ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن كه‌ هاتونه‌ته‌ كه‌ركوك به‌بێ لایه‌نی كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن گوێیان له‌ به‌ڵگه‌كانمان نه‌گرت و بێ لایه‌نی خۆیان له‌ده‌ستدا ئه‌وا خۆپیشاندانی فراوان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامده‌ده‌ین و قبوڵ ناكه‌ین یه‌ك ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ده‌ر بڕوات.

فه‌خره‌دین كه‌ركوكی راشیگه‌یاند" مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌هاوكاری كورده‌كانی كه‌ركوك سه‌عاتی سفر بۆ خۆپیشاندان داناوه‌و ئه‌گه‌ر غه‌در له‌ كورد بكرێت، كوردی كه‌ركوك به‌ یه‌ك ده‌نگ دێنه‌ سه‌رشه‌قام و قبوڵی ناكه‌ن.

جێی ئاماژەیە پێشتریش یەكێتی ئاشكرایكردبوو كە دوای ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان لەژێر كۆنترۆڵی كۆمسیۆندا نەمان و لەلایەن میلیشیاكانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، توركمانەكان دەستكاری دەنگەكانیان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.