Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:51

ئه‌مسال ڕێژەی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکانى هه‌رێم (70%) ده‌بێت

سەرەتایی مانگی سیپتەمبەر ناوی قوتابیان لە (زانكۆلاین) بڵاوده‌كرێتەوە‌
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ رێژەی وەرگرتن لە زانكۆكان تا (70%) بۆ دەرچوانی خولی یەكەم دەبێت

وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە پێناو تێكەڵبون و سود وەرگرتن لە سیستمە نێودەوڵەتییەكانی خوێندن و زووتر دەستكردن بەدەوام، بەتایبەت خوێندكارانی قۆناخی یەك، وەك پێشتر ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بوو، ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتن تا (70%) بۆ دەرچوانی خولی یەكەم لە پۆلی دوانزە دەبێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزارەت بەگرنگیەوە باسی لە گۆڕانكاری لە سیستمی وەرگرتن كرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی خوێندكاران لە زوترین كاتدا دەست بەخوێندن بكەن، بەتایبەت خوێندكارانی قۆناخی یەكەم، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: لە ئێستادا هەمو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە تا سەرەتایی مانگی سیپتەمبەر ناوی خوێندكاران لە ڕێگەی (زانكۆلاین) بڵاوبكرێتەوە‌.

وتیشی" دەستپێكردنی دەوامی خوێندكاران لە كاتی خوێدا كارئاسنیمان بۆ دەكات بۆ جێبەجێكردنی چەند سیستمێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆكان، بەو هۆیەشەوە زانكۆكان دەتوانن زوتر ئەكریدەیتشن وەربگرن، د.یوسف ئەوەشی ڕاگەیاند: هەوڵی تەواو دەدەین‌ هاوشێوەی وڵاتانی دونیا ساڵی داهاتو تەنها دەرچوانی خولی یەكەم وەربگرین، ئەوەش بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری دەوامی خوێندكارانە‌ لە زانكۆكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزارەت داوایەكی خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆر ڕەتكرایەوە، كە داوایان كردبو بۆ جاری چوارەم ماوەی خوێندنەكەیان بۆ درێژبكرێتەوە‌، هەروەك بڕیاریشدرا ڕێشوێنی پێویست لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئەو خوێندكارانەش بگیرێتەبەر كە خوێندكارەكانی لە خوێندنی باڵا داوای درێژكردنەوە دەكەن بۆ جاری سێیەم و چوارەم داوای درێژكردنەوە دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.