Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:00

وەزارەتی تەندروستی: له‌ هه‌رێم هیچ که‌سێ به‌هۆى تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌

ته‌نها یه‌ك حاله‌ت هه‌بووه‌ به‌لام چاره‌سه‌ر بۆى ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، تا ئێستا یەك حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی دیكەی نەخۆشیەكە لە پارێزگاكانی تری عێراق تۆماركراوە، بەڵام لەكوردستان هیچ كەس گیانی لەدەستنەداوە، بەڵكو توشبوەكە لەژێر چاودێری پزیشكە لە نەخۆشخانەو باری تەندروستی جێگیرە.

لەمیانەی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، د. خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی" هۆكاری نەخۆشیەكە جۆرێكە لە ڤایرۆسێكی گوێزەرەوە، كەلەسەر لەشی ئاژەڵان یا شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ هەیەو گەشە دەكات پێی دەڵێن (گەنە)، مەترسیەكەشی لەم كاتەدا ئەوەیە لەم وەرزەدا كەوەرزی گەرمایە، وەرزی گەشەكردنی ئەو ڤایرۆسەیە.

وتیشی، لە عێراق و ناوچەكە شوێنی نیشتەجێبونی ئەو ڤایرۆسەیە (گەنە)، بەتایبەت ئەو كەسانە توشیان دەبێت مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵاندا هەیە، بۆیە ئەو كەسەشی تووشی بووە لەكوردستان كەسێكی شوانەو لەژێر چاودێری پزیشكە، بەڵام ئەمە ناكرێت پێی بوترێت پەتاو دیاردە، چونكە تۆماركردنی یەك حاڵەت لەچەند ساڵێكدا نابێتە دیاردە، ئەگەرچی لەساڵانی ڕابردووش هەبوون چارەسەركراون. ئەمساڵیش هیچ كەس گیانی لەدەست نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی مەترسی ئەوەشی باسكرد؛ كە فرۆشتنی گۆشتی سەر شەقامەكان هۆكاری یەكەم و ڕاستەوخۆن بۆ تووش بوونی هاوڵاتیانی ئاسایی بەنەخۆشی (تای خوێن بەربوون).

ناوبراوا ئەوەشی وت، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە (40%) ە، وتیشی: بەڵام حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بەهەماهەنگی هەموو ڕێ و شوێنێكی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشیەیان گرتۆتە بەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.