Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:18

لەشەش مانگی ئەمساڵدا 114 رووداوی هاتوچۆ له‌ گه‌رمیان تۆمارکراون 

هاتوچۆی گەرمیان ئاماری رووداوەكانی شەش مانگی ئەمساڵی راگەیاند
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سێ شەممە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماری رووداوەكانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی راگەیاند و بەپێی ئامارەكەش رووداوەكان زیادیان كردوە.

نەقیبی هاتوچۆ كارزان مجید وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" لەسنووری گەرمیان لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 114 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون ، ئەمەش لەكاتێكدایە كه‌ ساڵی رابردوو 103 رووداو تۆماركراون، هەرلەم شەش مانگەدا 12 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ساڵی رابردووش 27 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدابوو.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند" لەشەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا 160 هاوڵاتی برینداربوون و سالی رابردوو 132 هاوڵاتی برینداربوون 175 ئۆتۆمبیلی جۆراو جۆر و 23 ماتوۆر سكیل تووشی رووداو بوون و ئەو هاوڵاتیانەشی كە تووشی رووداوەكان بوون 149 شۆفێر بوون.

سەبارەت بە هۆكارەكانی رووداوی هاتوچۆ كارزان مجید ئاماژەی بەوەشدا" هۆكارەكانی زۆرن لەوانە خێرایی ئۆتۆمبیل و پاپەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ نەبوونی مەرجەكانی توندو تۆڵی ئۆتۆمبیل.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ، ئاشكراشیكرد "هەرلەم شەش مانگەی سەرەتای ئەمساڵی 2018دا 1169 مۆڵەت دراوە بە هاوڵاتیان و 12749 سەرپێچیش تۆماركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.