Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:18

فازڵ میرانی: پارتی به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌کان ده‌دات

شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی روحانی كوردانی ئێزیدی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی روحانی كوردانی ئێزیدی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، له‌لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشوازی لێكران.

له‌دیدارێكی نێوان فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی روحانی كوردانی ئێزیدی و ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی میر حازم ته‌حسین وه‌كیلی میری ئێزیدیان تیشكیان خسته‌ سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌ نوێیه‌كان.

میرانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ره‌وشی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یی ئێستا نامێنێته‌وه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شنگال و كه‌ركووك سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن ده‌ده‌ن و هێز و ته‌قه‌لای خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خستۆته‌گه‌ڕ.

فازڵ میرانی ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌رجۆره‌ هاوكاریه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی برا ئێزیدیه‌كان دوای ئه‌و مه‌ینه‌تیه‌یی كه‌ به‌هۆی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌سه‌ریان هاتووه‌، گوتیشی: كوردانی ئێزیدی پێكهاته‌ی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی گه‌لی كوردن.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ میر حازم ته‌حسین وه‌كیلی میری ئێزیدیان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كوردانی ئێزیدی چینێكی دانه‌بڕاوی گه‌لی كورد و كوردستانن و ئێزیدی كوردی ره‌سه‌نن و سه‌ده‌های ساڵه‌ له‌گه‌ڵ برا موسڵمانه‌ كورده‌كان به‌بێ كێشه‌ و به‌ته‌بایی و یه‌كسانی ژیانی خۆیان به‌سه‌ر بردووه‌ و هه‌ر ئاواش ده‌مێنێت،  هیوای خواست كوردستان له‌گه‌شه‌سه‌ندندا بێت و هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.