كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی (ئالوكا)ی رۆژئاوای دهۆك سووتا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی (ئالوكا)ی رۆژئاوای دهۆك سووتا كه پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری رۆژ له‌و شوێنه‌ن كۆگای ته‌قه‌مه‌نیشی لێیه.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ناو كۆگاكه له دووره‌وه ده‌بیسترێت و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌كان، ناتوانن نزیك كۆگاكه بكه‌ونه‌وه.
ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی پێشمەرگە لە سلێمانی و دوو رۆژ پێشتریش لە هەولێر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی زێرەڤانی سوتا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.