Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:18

وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌باره‌ی دابه‌شکردنی موچه‌ی مامۆستایان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

زۆرترین مووچە وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردەیە ناتوانرێت لەیەك لیست هەمووی پێكەوە بدرێت
کوردستان TV
#7
100%


رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری یەوە بۆ رای گشتی و مامۆستایانی بەڕێز

وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ سێ هۆكار ده‌خاته‌روو:

1_ لەسەرەتای راگەیاندنی  سیستەمی نوێی دابەشكردنی مووچە ئەوە راگەیاندرا كە بنەمایی ئەم سیستەمە لە سەر دوو بڕە پارەیە، ئەوانیش 378 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317 ملیار دینارەیە كە بەغداد دەینێرێت، بۆیە مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست،  لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

2_ لە ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا لە دابەشكردنی مووچە مانگانە یەكەم وەزارەت لە ریزبەند وەزارەتی پێشمەرگە بێت.

3_ زۆرترین بڕی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردەیە ناتوانرێت لەیەك لیست هەمووی پێكەوە بدرێت، چونكە هەردوو بڕە پارەكە بەیەكەوە ناگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

3/7/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.