ئەمرۆ سێ شەممە 3ی 7ی 2018 فرۆكەخانەی هەولێر بۆ ماوەی دوو كاتژمێر داخرا و دواتر گه‌شته ئاسمانیه‌كان به‌رووی گه‌شتیاران كرایه‌وه ئێستاش گه‌شته‌كان به‌رده‌وامن.
تەلار فایەق بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند له كاتژمێر 2:00 خولەكی نیوه‌رۆی ئەمرۆ ئاسمانی فرۆكەخانە نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گەشتی ئاسمانی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر راگیرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رداوای هاوپه‌مان بووه.
تەلار فایەق بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی كاتژمێر 3:50 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كان به‌رووی گشتیاران كرایه‌وه، هاتوچۆی فرۆكەخانەكە ئاسایی بووەتەوە و لە ئێستایشدا گەشتەكان ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌ڵێت: داخستنەكە لەسەر داوای هاوپەیمانان بووە، گوتیشی ئێمە فەرمان لە بەغداوە وەردەگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.