ئه‌مرۆ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستى پێكرد
به‌پرسى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌حمه‌د ره‌مزى له كه‌ركوك به سۆمه‌ریه نیوزى راگه‌یاندووه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه به‌شداربووه‌كان ئهژماركردنهوهى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى شارى كه‌ركوك ده‌ستى پێكرد ،هه‌روه‌ها ره‌مزى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه ئهژماركردنهوهكه له لایه‌ن شاندێكى دادوه‌رى به‌غدا و ئۆفیسى كه‌ركوكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت
شایه‌نى باسه ئهژماركردنهكه له‌ژێر چاودێرییه‌كى توندى ئه‌منى له هۆڵى چالاكى وه‌رزشى گه‌ره‌كى رێگه‌ى به‌غدا له كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت
سه‌رچاوه:سۆمهريیه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.