دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری ( 27 / 5 / 2018 ) ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل/فیكترا ی ڕه‌نگی نیلی به ژماره 54124/كه‌ركوك دزرابوو، دوای ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به ناوی (ئ،ب،ج) سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌كات له ڕانیه، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له دژی تۆمه‌تباری نه‌ناسراو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبیله دزراوه‌كه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا سه‌ردانی كردین، دوای ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ڕوداوی دزیه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای هه‌وڵدانێكی زۆر ئۆتۆمبیلی ناوهاتوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه له پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له ناحیه‌ی چوارقوڕنه دۆزرایه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: وه له‌به‌رواری ئه‌مڕۆ ( 3 / 7 / 2018 ) به بڕیاری دادوه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.