له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3 ى 7 ى 2018 ، به‌شى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له یه‌كێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕاپۆڕته هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندرووستی پێشمه‌رگه‌ی نه‌خۆش"رێبوار عه‌بدوڵڵا سادق سه‌عید" كه پێشمه‌رگه‌یه له سنووری فه‌رمانده‌ییمان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌زگایه بابه‌ته‌كه‌ی وه‌ها نیشانی بینه‌رانی دا كه گوایه پێشمه‌رگه‌ی ناوبراو پشتگوێخراوه و هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌دراوه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه نه پێشمه‌رگه‌ی نه‌خۆش" ڕێبوار عه‌بدوڵڵا" و نه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری نه‌خۆش یا بریندار بۆ چاره‌سه‌ركردن پشتگوێ نه‌خراوه بۆیه به‌پێویستمان زانی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه بۆ ڕای گشتی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بخه‌ینه ڕوو:-
- سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه" رێبوار عه‌بدولڵا" ئێمه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌پێی نووسراوی ژماره(699)ی لیژنه پزیشكییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی هه‌ولێر كه له ڕۆژی (18-3-2018) ده‌ركراوه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناوبراو كردووه له چوارچێوه‌ی ڕێسا و یاسا و ڕێنماییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م برینداره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش هاوكاریی كراوه ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و توانایه‌ی له ده‌ستی فه‌رمانده‌ییمانه .
- له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك پشتگوێ و په‌راوێز نا‌خرێت و به‌ڕێزیان زۆر گرنگی به پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و هه‌رده‌م فه‌رموویانه كه "گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌ف بۆ من پێشمه‌رگه بوونه" چ جای پێشمه‌رگه‌ی نه‌خۆش و بریندار ، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه نه پێشمه‌رگه‌ی نه‌خۆش"ڕێبوار عه‌بدوڵڵا" نه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه پشتگوێ نه‌خراوه و هه‌مووان به‌یه‌ك چاو و ئاست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌پێی ده‌سه‌ڵات و توانای فه‌رمانده‌ییمان ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خۆشی و بریندارانه‌ی كه له ناوخۆی كوردستان چاره‌سه‌رییان هه‌بووه خۆمان هاوكارییمان كردوون و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیانمان داون به‌ڵام به‌پێی ڕێنماییه‌كان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵاته له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و ئێمه ئه‌وپه‌ڕی ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.