ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود حه‌مه‌د سه‌رۆكی لێژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند، ته‌واوى خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له‌سنوری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا قه‌بوڵ كرا‌و نیه له‌هیچ خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك ڤۆڵتیه‌ى مۆلیده‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه، ببێته هۆی ئه‌وه‌ى كه‌می كاره‌با بگات به‌هاوڵاتیان .
قاره‌مان مه‌ولود ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك ڤۆڵتیه كه‌م بكاته‌وه ئه‌وا دووچاری لێپرسینه‌وه‌ى توند ده‌بێت و سزا ده‌درێت .
سه‌رۆكى لێژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ڕاشیگه‌یاند، داوامان له‌هاوڵاتیانه له‌هه‌ر گه‌ڕه‌كێك تێبینیتان هه‌بوو له‌سه‌ر مۆلیده‌كان له‌هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ئه‌وا له‌سه‌ر پسوله‌ى پاره، ژماره‌ی لێژنه‌كانى ئێمه‌ى تێدایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن و لێژنه‌كان دێن به‌دوا داچوون ده‌كه‌ن و به‌دڵنیایی له‌هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك و كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ئه‌وا دووچاری لێپرسینه‌وه‌یان ده‌كه‌ین و سزا ده‌درێن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.