به‌به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست له شاری كه‌ركوك به‌رێوه ده‌چێ.
ئه‌حمه‌د ره‌مزی ، به‌رپرسی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: به‌به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست له شاری كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: شاندێكی دادوه‌ران كه له‌به‌غداوه هاتوون، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی كه‌ركوك ، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووه، كه پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست ، 500 سندوق ده‌گرێته‌وه‌و له‌وانه‌ش ئه‌نجامی 186 سندوق ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پرۆسه‌كه له هۆڵی چالاكی وه‌رزشی له‌سه‌ر رێگای به‌غدا- كه‌ركوك، له رێوشوێنێكی ئه‌منی زۆر توند‌و تۆڵدا به‌رێوه‌چووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.