ئەمڕۆ سێشه‌ممه 3ی تەموزی 2018 له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بێوار زه‌ید گوته‌بێژى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر ئاماری 6 مانگى رابردووى رووداوه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێری ڕاگه‌یاند
گوته‌بێژى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه ئاماژه‌ى به‌كۆی گشتى ڕووداوه‌كانى كرد له‌سنوری پارێزگاى هه‌ولێر كه 701 ڕووداو ڕویداوه به‌م شێوه‌یه ، سوتانی ئۆتۆمبێل 116 ، ڕووداوی خنكان 14 ، رووداوی مردن 17 حاڵه‌ت .
گوته‌بێژى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، لەبه‌شێكی تری رووداوه‌كاندا 35 بریندار هه‌بووه، توانراوه چوار كه‌سیش له‌رووداوی جیاواز به‌سه‌لامه‌تی ڕزگار بكرێن.
بێوار زه‌ید هۆكاری رووداوه‌كانیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه ، 356 رووداویان هۆكاره‌كه‌ی كاره‌با بووه ، 50 رووداویش به‌هۆی غازه‌وە بووه ، و 91 رووداویش كه‌مته‌رخه‌می و هه‌روه‌ها 18 رووداویش به‌هۆی جگه‌ره‌وە بووه.
گوته‌بێژى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر ، هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێلیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندەوه له‌خراپى كوالێتى به‌نزین و خراپی فیولپه‌مپ و رووداوه‌كانی هاتوچۆ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.