Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 18:22

پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌که‌وه‌ى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3 ى ته‌موزی 2018 ، ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى  70 ى هێزى پێشمه‌رگه‌  ڕایده‌گه‌ێنێت ،   له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوودا له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكانی هێزه‌كانی (70)، چوار پێشمه‌رگه‌ برینداربوون كه‌ برینه‌كانیان سووكه‌.


له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى هێزى 70 دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ڵێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌ و دواتریش ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نین 

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو  ئاگرێك له‌ كۆگایه‌كی سه‌ربازی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نێو گۆگاكه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و دواتر ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌.

له‌ ساتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ و به‌رزبونه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئاگر له‌ شوێنی روداوه‌كه‌وه‌ دروست بووه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ناوچه‌یه‌كی ده‌شتاییه‌ و پوش و پاوانی زۆره‌ ، ئاگره‌كه‌ به‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و روبه‌رێكی به‌رفراوانی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ نزیك رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی بۆ تاسڵوجه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ شاری سلێمانی به‌ شاره‌كانی كه‌ركوك و ھه‌ولێره‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌و ھۆیه‌وه‌ش ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگاكه‌یان داخست و ئاسته‌نگی هاتوچۆی دروستبوو.


له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌ ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌یدا داوای له‌ كارمه‌نده‌كانی كرد كه‌ به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ بنكه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ زووترین كات ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار زه‌ره‌و زیانی ئاگركه‌وتنه‌كه‌و ته‌قینه‌وه‌كانی نێو كۆگاگه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌.

 ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى هێزى 70 ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان 

taqenawa


شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.