به پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ر نیوز به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی 7 ی 2018 له‌ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك - به‌غدا ، ئه‌بو زه‌هرا عه‌بادی ، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله كوژرا
له‌راگه‌یه‌نراواێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه: ئه‌بو زه‌هرا عه‌بادی، جێگری فه‌رمانده‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی، له رێگای نێوان قه‌زای دووزخوماتوو - كه‌ركوك كوژراوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زانیاری زیاتری له باره‌ی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له پارێزگای كه‌ركوك و تكریت و دیاله و به تایبه‌تیش له سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك - به‌غدا چالاكییه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانی ئه‌واندا ده‌سته وه‌ستانن .
دوێنێش، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ره‌تیكرده‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه هه‌بێت بۆ پارێزگاری كردن له كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی پارێزگاكه داناوه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ر نیوز
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.