له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌تووه ، فه‌رمانگه‌ى كاره‌بای عه‌ربه‌ت ، ئاگاداری دانیشتوانى سنوری عه‌ربه‌ت ده‌كات ، له‌باره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانەی دەستكاری جۆزانەیان كردوە و بۆیان دانراوە، پێویستە لەماوەی دوو ڕۆژدا له‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه سەردانی فەرمانگەى كاره‌باى عه‌ربه‌ت بكەن، بۆ چاكردنه‌وه، لەپاش ئەو بەروارە ڕوبەڕوی یاسایان دەكەینەوە هەركەسێك بن و لەهەرپلەوپۆستیكدا بن.
كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەئێستادا شارۆچكەكەمان لەچاوئەو شوێنانەی كەجۆزەیان نیە كارەبا باشترە، ئەوكەسانەی سەرپێچیان كردوە ڕووبەڕی یاسایان دەكەین ناوەكانیشیان بڵاودەكەینەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.