ئۆپۆزیسیۆزێكی سعودی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی شانشینی سعودیه ده‌یه‌وێ شه‌ڕی شیعه به شیعه بكات.
ده‌خیل بن ناسر قه‌حتانی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی رزگاركردنی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاندووه: زانیاری هه‌یه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شانشینی سعودیه له ئێستادا هه‌وڵده‌دات جه‌نگێك له‌نێوان شیعه‌و شیعه له عێراق هه‌ڵگیرسێنێ.
هه‌روه‌ها گوتی: سعودیه هه‌ندێك لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارده‌هێنێ و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كات ، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ پلانێك ده‌كات كه شیعه‌كان رووبه‌رووی یه‌كتر ببنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.