لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای دهۆك له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌یكی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه به‌یاننامه‌یه‌كی 3 خاڵی ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن و له یاسا هه‌ڵاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن و ئۆتۆمبیلی بێتابلۆو بێژماره‌یان هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی باڵای ئارامیی له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگاكه باس له ڕه‌وشی پارێزگاكه به گشتی كرا‌و پرسه‌كانی پاراستنی هاوڵاتیان و سه‌رو ماڵیان خرانه به‌ر باس.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 3 بڕیار ده‌ركران:
یه‌كه‌م: له ڕێكه‌وتی 1/7/2018 وه تاكو 16/7/2018 هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێمۆڵه‌تی پێبێت پێویسته مۆڵه‌ت بۆ چه‌كه‌كه‌ی ده‌ربێنێت به پێی ڕێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت نادرێت هه‌ر كه‌سێكیش كه چه‌كی بێمۆڵه‌تی هه‌یه یا بازرگانی پێوه ده‌كات پێویسته ڕاده‌ستی حكومه‌تی بكاته‌وه به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
دووه‌م: به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و بێژماره نادرێت، هه‌ر ئۆتۆمبیلێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ تۆمار نه‌كرابێت خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
سێیه‌م:داوا ده‌كه‌ین هه‌ر تاوانبارێك كه بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچووه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس بكات، چونكه خۆشاردنه‌وه له‌یاسا كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر و تاوانه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌كات، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تاوانباران له ماڵه‌كانیاندا حه‌شار نه‌ده‌ن و راده‌ستی نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسیان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئارامی دهۆك و پارێزگاری دهۆك داوا له هاه‌ڵاتیان ده‌كات هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی خۆیان و ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه به گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.