Erbil 32°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:26

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و به‌لژیکا په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى هه‌شتى جامى جیهانى

مه‌كسیك و ژاپۆن ماڵئاواییان له‌مۆندیال كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌  2 ى 7 ى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018  كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و به‌لژیكا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانى مه‌كسیك و به‌لژیكا بوونه‌وه‌ 


له‌كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى مه‌كسیك توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌ڵام ،  گۆله‌كانى به‌رازیل له‌ڕێگاى یاریزانان نێیمار و فێرمینۆوه‌ له‌خوله‌كه‌كانى 43 ، 88 تۆمار كرا .

به‌براوه‌بوونیشى له‌م یاریه‌دا به‌رازیل سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى هه‌شت  و مه‌كسیك به‌هۆی شكستى له‌یاریه‌كه‌دا ماڵئاوایی له‌مۆندیال كرد 

له‌كاتژمێر 9:00 شه‌ویش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  به‌لژیكا و ژاپۆن رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ ، به‌لژیكا توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل  له‌یاریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا ، به‌لژیكا به‌براوه‌بونیشى له‌یاریه‌كه‌ توانى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى هه‌شت و  ژاپۆنیش ماڵئاوایی له‌جامه‌كه‌ كرد 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.