دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگرێك له كۆگایه‌كی سه‌ربازی كه تایبه‌ته به هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی تاسڵوجه كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نێو گۆگاكه ته‌قیونه‌ته‌وه و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
له ساتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه و به‌رزبونه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئاگر له شوێنی روداوه‌كه‌وه دروست بووه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ناوچه‌یه‌كی ده‌شتاییه و پوش و پاوانی زۆره ، ئاگره‌كه به‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و روبه‌رێكی به‌رفراوانی گرتووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه له نزیك رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی بۆ تاسڵوجه كه‌وتۆته‌وه كه شاری سلێمانی به شاره‌كانی كه‌ركوك و ھه‌ولێره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌و ھۆیه‌وه‌ش ھێزه ئه‌منییه‌كان رێگاكه‌یان داخست و ئاسته‌نگی هاتوچۆی دروستبوو.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له ئاگادارییه‌كی به په‌له‌یدا داوای له كارمه‌نده‌كانی كرد كه به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به بنكه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به زووترین كات ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار زه‌ره‌و زیانی ئاگركه‌وتنه‌كه‌و ته‌قینه‌وه‌كانی نێو كۆگاگه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.