Erbil 27°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:20

لەسەر رێگای هامڵتۆن ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو ڕووبار

شۆفێرەکەی ناوی ئیسماعیل حەسەنە
کوردستان TV
100%

کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لەنێوان سۆران-چۆمان نزیک گوندی بەرسرین، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو ڕووباڕ تیمه‌كانى فریاگوزارى به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى شوفێره‌كه‌وه‌ن


دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە جۆری کیا سپۆرتاج بووە  رووداوەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و تیژڕەوی بووە و  دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەدێرێت، دەکەوێتە نێو ڕووباری چۆمان و شۆفێرەکەی بەناوی (ئیسماعیل حەسەن) کە بەتەنیا بووه‌،به‌وهۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و ڕواندز سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای تەرمەکەى كاتژمێر 10 ئه‌مشه‌و له‌ گوندى كه‌ونه‌وارى سه‌ربه‌ قه‌زاى رواندوز دۆزرایه‌وه‌
ناوبراو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە و دانیستووی قەزای سۆرانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.