Erbil 30°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:16

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

جه‌ختیان له‌ بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا  نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/7/2018 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.

هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و په‌یویه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به‌ گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.