كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و نی ڕۆج كونسوڵی گشتیی كۆماری چین له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باره‌گای دهزگهو هه‌ر دوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تی ڤی، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و كوردستانیان له‌و بوارانه‌دا تاوتوێ كرد، كه هه‌ردوو لا بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ن.
شاندی میوان كه سه‌ردانی كه‌ناڵی زاگرۆس تی ڤی كرد له نزیكه‌وه ئاشنای چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاری ده‌زگاكه بوو، هاوكات خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌كاری میدیایی كه‌ناڵه‌كه ده‌ربڕی له ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی گه‌لی كورده‌وه بۆ جیهان و پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست كرد، كه له ڕووی مێژووه‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كونسوڵی گشتیی چین چه‌ند كتێبێكی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگه‌كه كرد و بۆچوونی سیاسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی چین له‌باره‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌و لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگا سوپاسی كونسوڵی گشتی چین كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و پێداگیری له‌سه‌ر ڕۆلی ده‌زگه‌كه كرد بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بایه‌خی هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.