ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر له بازاڕی كۆنه‌فرۆشان و جل و به‌رگی ئافره‌تانی حاجیاواوه كه‌وته‌وه و به پێی زانیارییه‌كان 30 دووكان ئاگریان گرتووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له حاجیاوه رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئاگر له بازاڕگه‌ی مه‌یدانی حاجیاوا كه‌وته‌وه و زیاتر له 30 دووكان ئاگریان گرت و به ته‌واویه‌تی كه‌ل و په‌لی ناویان سووتاوه و زیانێكی ماددی زۆری به دووكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
دوابه‌دوای ئاگره‌كه به‌رگری شارستانی حاجیاوا گه‌یشتۆته شوێنه‌ی رووداوه‌كه ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.