Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:03

بۆ چه‌ند رۆژ ده‌چێت خۆپیشاندانەکانی باشووری ئێران بەردەوامی هه‌یه‌

دروشمی مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی گوتراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#11
100%


لەشارەکانی باشووری ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە و بازنەی خۆپیشاندانەکانیش تادێت بەرفراوانتر دەبێت.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندان و مانگرتن، تاران و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ى ئێرانى گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌هاى دراوى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار و دراوه‌ جیهانییه‌كان.

شەوی ڕابردوو جەماوەرێكی زۆر لە شاری خوڕەمشاری سەر بە پاریزگای خووزستان، لە ناڕەزایی بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەكان و بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزە ئەمنییەكان دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵك كردووە و كەسێك گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوە خۆجییەكان باس لەوە دەكەن كە جەماوەری ناڕازیی شاری خوڕەمشار لە چوارڕێیانی "موتەهەری" كۆبوونەتەوە و بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئیمكاناتی ژیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و هەروەك لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەبینرێت، هێزە ئەمنییەكان بەرەوڕووی هاووڵاتیان تەقە دەكەن و زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كەسێك بەناوی "محەمەد ئەنساری" گیانی لەدەست داوە.

خۆپیشاندانەکان جگە لە گەندەڵی و گرانی لەدژی پاراوێزخستنی عەرەبەکانی وڵاتی ئێران ئەنجامرداوە، خۆپیشاندەران بەزمانی عەرەبی دروشمیان دەوتەوە و بۆ ئەم مەبەستەس تا بەیانی لەسەر شەقامەکان مانەوە.

هەرچەند چەند سەرچاوەیەكی دیكە باس لە كوژران و برینداربوونی زیاتر لە پێنج كەس دەكەن، بەڵام قایمقامی خوڕەمشار بریندابوونی پێنج كەسی پشتڕاست كردووەتەوە.

هه‌روه‌ها ماڵپەڕی ڕادیۆ فەردا لەمبارەوە بڵاویكردووەتەوە خەڵك لە خۆپیشاندانەكەدا دروشمی مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی و لادانی قایمقام یان گوتووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.